جیهان
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا
میدیای لوبنانی : باسک نێت
لەگەڵ تەواوبوونی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنانی، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی کەفر کەلای باشووری لوبنان بیستراون، هەروەها درۆنەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی لوبناندا فڕیون.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە، دەبێت لە ئەمڕۆوە ئیسرائیل هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل وەها هەنگاوێک لەم کاتەدا بەدوور دەزانێت.
شەوی 27ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئاگربەستی نێوان حزبوڵلای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل بۆماوەی 60 ڕۆژ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




