عێراق
سودانی داوایەکی بەپەلەلە ترەمپ دەکات

باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، داوای لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ كرد بەردەوام بێت لە لێخۆشبونی عێراق لەهاوردەكردنی غازی ئێرانی، لەدوای دەركردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆش بونە.
سوداني ڕونیكردەوە: حكومەتی عێراق چارەسەری دۆزیوەتەوە و چاوەڕوانن ئەمریكا لە پلانەكانیان تێبگات و ڕێگەیان پێبدەن بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی تاوەكو پرۆژەكانیان تەواو دەبێت و پێویستان بە هاوردەكردنی غاز نامێنێت.
سودانی، وتیشی: وڵاتەكەی دیدگایەكی ڕونی نیە و ساڵی ٢٠٢٨دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بە رهەمهێنانی غاز و سەربەخۆیی لەبواری وزەدا دەبێت، بەڵام بەدرێژایی ئەو ماوەیە پێویستی بە هاوردەكردنی غاز دەبێت.
هاوکات، وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداری دەدات لە لەدەستدانی ١١ هەزار مێگاوات کارەبا، ئەوەش بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبونەوەی کە دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە.