عێراق

لەنێو زانکۆدا بوو بە شەڕو دەمـ.ـانچەی تێدا بەکارهات

لەنێو زانکۆدا بوو بە شەڕو دەمـ.ـانچەی تێدا بەکارهات

باسک نێت
ئەمڕۆ لەئەنجامی شەڕێکی دەستەو یەخەی چەکداری لەنێوان کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ئەلئیسرا لەناوەڕاستی بەغدا، چەندین خوێندکار برینداربوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان کۆمەڵێک خوێندکار لەنێو زانکۆی ئەلئیسرا کە زانکۆیەکی ئەهلییە لەشاری بەغدا دروستبووەو پاشان شەڕەکە تەشەنەی سەندووە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە: شەڕەکە تەنها لەچوارچێوەی شەق و بۆکسدا نەماوەتەوە، بەڵکو کار گەیشتووەتە ئەوەی یەکێک لەو خوێندکارانە چـ.ـەکی جۆری دەمـ.ـانچـ.ـە بەکاربهێنێت و تەقەی بەڕووی

وتیشی: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو سێ کەس لەکەسانی شەڕکەر دەستگیرکردووەو یەکێک لەوانەش تەقەکەرەکەیەو دەستیش بەسەر چـ.ـەکەکەیدا گیراوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەئەنجامی شەڕەکەدا، چوار خوێندکار برینداربوون کە برینی قورس و سووکیشیان تێدایە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close