عێراق

شیعەکان سێ‌ رۆژی تر مۆڵەت دەدەنە سوننەكان”بۆ یەکلایکردنەوەی سەرۆكی پەرلەمان

چوارچێوەی هەماهەنگی سێ‌ رۆژی تر مۆڵەت دەداتە سوننەكان
“بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان”
هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆو كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن رەتدەكەنەوە
باسک نێت
حوسام روبەیعی, وتەبێژی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی مۆڵەتی سێ‌ رۆژی داوە بە هێزە سوننیەكان, بۆ ریككەوتن لەسەر كەسایەتیەك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و هەڵبژاردنی یەكێك لە هەردوو كاندید (سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی).
روبەیعی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە: چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتون لەسەر ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان رێكنەخرێت, تا سوننەكان لەسەر كەسایەتی سەرۆك دەگەنە ڕێككەوتن, هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و كردنەوەی درەگای خۆپاڵاتنیشیان بۆ ئەو پۆستە رەتكردووەتەوە, بەوپێیەی دژی بڕگەكانی دادگای فیدراڵیە.
پێشتر چوارچێوەی هەمانگی, تا (20)ی ئەم مانگەی بۆ سوننەكان دیاریكردبوو, بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان, بەڵام بەهۆی بەردەوام ناكۆكییەكانی ناو ماڵی سوننە, تائێستا ئاسۆی یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close