
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
باسک نێت
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە هێرشی نوێی سەرتاسەری لە دژی تاران، رەنگە هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بخاتە مەترسییەوە.
رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە رایگەیاندووە، ترەمپ لە ئێستادا رازییە بە وەشاندنی گورزی سنوردار لە دژی ئێران ئەگەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پێشێل بکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ لەبارەی بژاردەکانی شەڕی سەرتاسەری دژ بە ئێران وردەكاری پێدراوە، بەڵام پابەندبوونی بە رێبازی دیپلۆماسییەوە هەڵبژاردووە، لاریشی نییە لەوەی ئەگەر دانوستانەكان لەگەڵ ئێران لە وادەی 18 ئاب لابدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



