
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:
جیهان باجی ئەو شەڕە دەدات کە ئیسرائیل لە ناوچەکە دەستی پێکردووە.
دیپلۆماسی تاکە ڕێگایە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئێستای ناوچەکە.
تورکیا هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ناوچەکە.
پێویستە ئەم شەڕە بێمانایە کۆتایی پێبێت بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی و دوورکەوتنەوە لە زیانێکی قەرەبوو نەکراوە بە ئابوری جیهانی.
ناتنیاهو توندڕەوێکی ئاینیەو نابێت رێگە بدەین هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی ناوچەکە تێکبدات.
ناتنیاهو هەوڵی دابەشکردنی لوبنان و وڵاتانی ناوچەکە دەدات.
ئێمە لەبەردەم عەقڵیەتێکداین کە هێرش دەکاتە سەر هەموو شتێک.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




