
سوپای ئیسرائیل هۆشداری لە هێرشی مووشەکیی ئێران دەدات
باسک نێت
سوپای ئیسرائیل
لە چەند خولەکی رابردوودا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات لێدراوە و “لە رێگەی تەلەفۆنە مۆبایلەکانەوە نامەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ هاووڵاتییان نێردراوە تاوەکو لە شوێنە پارێزراوەکان بمێننەوە.”
“ئەمە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەیە بۆ ئامادەکردنی خەڵک لە ئەگەری ئاراستەکردنی مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل.”
پێویستە هاووڵاتییان بە وردی پابەندی رێنماییەکان بن و لە نزیکترین شوێنی پارێزراو و پەناگەکاندا بمێننەوە تاوەکو رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




