
ڕیزبەندی زانکۆکانی عێڕاقی بڵاوکرایەوە و زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەم دێت و زانکۆی صەڵاحەدینیش بە پلەی دووەم.
باسک نێت
بەپێی دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا لە کۆی ١٩ زانکۆی عێڕاق ڕیزبەندی زانکۆکانی بڵاوکردەوە، زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەم دێت و زانکۆی صەڵاحەدینیش بە پلەی دووەم، وە زانکۆی ذیقاریش بە پلەی ١٩ دێت لە کۆی ١٩ زانکۆی عێڕاق.
ڕیزبەندی ١٠ زانکۆیەکانی عێڕاق لە یەکەم بۆ خوارەوە بەم شێوەیەن :
١- زانکۆی سلێمانی
٢- زانکۆی صەڵاحەدین
٣- زانکۆی قادسیە
٤- زانکۆی نەحرەین
٥- زانکۆی ئەنبار
٦- زانکۆی بابیلۆن
٧- زانکۆی بەغداد
٨- زانکۆی دیالا
٩- زانکۆی تێکنەلۆژی عێڕاق
١٠- زانکۆی واست
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە