كوردستانهەواڵ

خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکردەوە

خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە چەندین ناوچەی هەرێم و بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
فەرمانبەران و مامۆستایان جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و بەردەوامبوونی بایکۆت دەکەنەوە و دەڵێن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت، لە بایکۆت بەردەوامدەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان موچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و ئەوانیش وەک ناڕەزایەتییەک، لە بەشێکی شارو شارۆچکەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە و بەوهۆیەشەوە لە چەندین ناوچە پرۆسەی خوێندن پەکیکەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close