جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە…ئێران وڵاتێکی تری موشەک باران کرد

دوای هەرێمی کوردستان و سوریا بۆردومانی دوو بارەگای گروپی جەیشولعەدل لە پاکستان کرا

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، بە موشەکی دورهاوێژ دوو بارەگای گروپی چەکداری جەیشولعەدلی لە پاکستان بوردومان کراوە، بارەگاکانی کە بە ئامانج گیراون دەکەونە ناوچەی بەلوچستانی پاکستان،
ئەم هێرشەی سەر خاکی پاکستان دوای هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سوریا دێت.
دوێنێ شەو، سوپای پاسداران هێرشێکی موشەکی لە دژی هەولێر ئەنجامدا، بەپێی قسەی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران (١١) موشەک ئاڕاستەی ھەولێر کراون، (٤) موشەکیان لە کرماشان و (٧) موشەکەکەی تر لە ئازەربایجانی شەرقییەوە ئاڕاستە کراون، هەر دوێنێ شەو سوپای پاسداران هێرشێکی موشەکی لە دژی بارەگاکانی داع*ش لە سوریا ئەنجامدا، سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشەکەی سوریا وەک تۆڵەی تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان ئەنجامداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close