
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ژمارەیەک هەنگاو بگیرێنەبەر بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی. سودانی دەیەوێت تاوەکو تەمموزی ساڵی داهاتوو پارەدانی کاش لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان نەمێنێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی دارایی و ئابووری، کە کارێکی لەپێشینەی حکومەتە، ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024 سەرۆکوەزیران داوای کرد هاوشێوەی کارمەندانی کەرتی حکومی، کار لەسەر بەجێکردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستە سودانی هەریەک لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی راسپارد بە بەشداریی ژمارەیەک دامەزراوەی کەرتی تایبەت، “میکانیزمێکی دادپەروەرانە” ئامادە بکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە