جیهانعێراقهەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ئێران هێرشی کردووەتە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکەمان لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکەیان لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە کرابێت.

شەوی سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، هێرشکرایە سەر ناوەندی خزمەتگوزاری دیپلۆماسی بەغدا، کە ناوەندێکی دیپلۆماسی ئەمریکییە.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئەیلوول، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە. دەشڵێت: “گرووپە چەکدارەکان بە ئازادی لەناو عێراقدا دەسوڕێنەوە.”
هاوکات، هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە ئەوان هەموو مافێکیان هەیە بۆ ئەوەی لە هەر کوێیەکی جیهان بێت، بەرگریی لە خۆیان بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close