بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
بزووتنەوە ئیسلامی و بەرەی تورکمانی کۆبوونەوە
باسک نێت – هەولێر
شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی بەرەی تورکمانیان کرد و لەلایەن شاندی بەرەی تورکمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز ئایدن مەعروف سەرۆکی مەکتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا وێڕای پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی تاوتوێی دواین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە