ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن، پێشوازی لەشاندێکی ئاژانسی ئانادۆڵ کرد

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن، پێشوازی لەشاندێکی ئاژانسی ئانادۆڵ کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٩/٤/٢٠٢٦ لەشاری سلێمانی سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب و میدیاکار پێشوازیان لە مامۆستا محمەد بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئەنادۆڵ و ژمارەیەک لە میدیاکارانی ئاژانسەکە کرد.
لەسەردانەکەدا باس لە چۆنیەتی کارکردنی هاوبەش و ڕوماڵکردنی پیشەییانە کرا و لای خۆیەوە م. سعد مەلا عبداللە بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانەکەی ئاژانسەکەی بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە سەرەڕای فشارو سەختیەکانی بەر ڕێمان بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
وتیشی میدیای بزووتنەوە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەمیشە بەرگریکاری سەرسەخت دەبێت بۆ ئایین و کلتوری گەلی کورد.
لای خۆشیەوە مامۆستا محەمەد ڕایگەیاند، میدیای بزووتنەوە، مێژوویەکی دێرین و پرشنگداری هەیە و بۆ هەر بابەتێک لە توانادا بێت هاوکار دەبین و دەستخۆشی لە میدیاکارانی باسک کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close