تەندروستی
سوودەکانی بیبەری تیژ چیە؟
بیبەری تیژ بە ڤیتامین B و C لەگەڵ ماددەی مەگنسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆمی بەناوبانگە. سوودەکانیشی بریتیین لە:-
١- بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە و ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
٢- بیبەری تیژ دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و لە چەوری زیادە ڕزگارت دەکات.
٣- .ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٤- چارەسەری سەرئێشە دەکات.
٥- یارمەتی کۆئەندامی ھەرس دەدات لە ھەرسکردنی خۆراکدا.
٦- بۆ هێز بوون و زیادبوونی قژ بە هۆی هەبوونی ڤیتامینی یەکجار زۆر کاریگەرە.
٧- لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت و لە جەڵتەی دڵ بە دوورت دەخات.
هیوادارم سوودتان لێ بینیبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە