ئابووری

نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کرد

پاش ئەو هەڵکشانە کاتییەی بەخۆیەوە بینی، نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کرد.

باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 5112 دۆلار دابەزی کە بە داکشانێکی گەورە دادەنرێت بەراورد بەو بەرزبوونەوە لەناکاوەی دوێنێ بەخۆیەوە بینی.

دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 5598 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین ئاستی مێژووییە کە کانزا زەردەکە بەخۆیەوە بینیبێت.

بەرزبوونەوەکە نرخی زێڕ دوای ئەوە هات کە بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێژەی سوود وەک خۆی دەهێڵێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close