ئابووری
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە

بەهای زێڕ نزیکەی 50 دۆلار دابەزی و دواتر کەمێک نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21ـیش بە 849 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمـی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 113 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 728هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 849هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 889 هەزار دینارە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



