
باسک نێت
دەستەی گومرگی گشتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داهاتی دەستەی گومرگ لە ساڵی 2023 یەک ترلیۆن و 33 ملیار دینار بوە و بەراورد بە ساڵی 2022 داهاتی گومرگ 28٪ زیادیکردوە.
ڕاشگەیەندراوە ، ناوەندی گومرگی زورباتییە داهاتەکەی بەرێژەی 208٪ زیادیکردوە هەروەها داهاتی گومرگی مەنزەریە بە رێژەی 170٪ و گومرگی مەندەلیش گەیشتوەتە 147٪.
ئاماژە بەوەشکراوە ، زۆرترین داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکانیش لە گۆڕەپانی تەرحیب بوە و داهاتەکەشی 302 ملیار و 198 ملیۆن دینار بوە، داهاتی گومرگەکان دەگەرێتەوە بۆ ئەو رسوماتەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان دیاریکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە