ئابووریعێراقكوردستان

هاوڵاتییانی هەرێم لە مەودوا چۆن سودمەند دەبن لە پڕۆژەکانی بانکی ناوەندی عێراقی؟

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بانكى ناوه‌ندى عێراق هه‌موو رێشوێنه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ى بانكى نیشمان له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌واو كردووه‌. بڕیارە له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتووشدا دووباره‌ هه‌ردوولا گفتووگۆكانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌پرسانى بانكى ناوه‌ندى عێراق و حكومه‌تى عێراق هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر دروستكردنى بانكى نیشتمان له‌ هه‌رێمى كوردستان رێكه‌وتوون و وابڕیاره‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى گفتووگۆى نێوان هه‌ردوو شاندى هه‌رێم و به‌غدا گفتووگۆكردن بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

بوار زانیویه‌تى، یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ هه‌رێم 250 ملیار دینار وه‌ك سه‌رمایه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراقى بخه‌وێنێت، له‌ به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌و بانكه‌.

هه‌رێمى كوردستان 25 ملیار دینارى به‌ كاش داوه‌ته‌ بانكى ناوه‌ندى، ئه‌وه‌شى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بانكى ناوه‌ندى ژماره‌یه‌ك موڵکى گرانبه‌های وه‌ك ره‌هن و بارمته‌ له‌ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان داوه‌ته‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق.

هه‌ربه‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له‌ كۆى 92 بانكى هه‌رێمى كوردستان، بانكى ناوه‌ندى داواى كردووه‌ ته‌نها 42 بانك له‌ رێگه‌ى بانكى نیشتمانه‌وه‌ به‌ بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم داواى كردووه‌ به‌هۆى دوورى به‌شێك له‌ ناوچه‌كان ژماره‌ى بانكه‌كان بكرێته‌ 50 بانك.

كردنه‌وه‌ى بانكى نیشتمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ند گرینگییه‌كى هەیە له‌وانه‌: گواستنه‌وه‌ و ته‌حویلكردنى پاره‌ له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق ده‌بێته‌ یه‌ك سیسته‌م و به‌ ئاسانى پاره‌ ته‌حویل ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنى پاره‌ى كاش له‌ بانك و بازاڕه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ى بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ بانكى ناوه‌ندى و بانكى رافیده‌ین و بانکی ره‌شید، زیادبوونى متمانه‌ى هاووڵاتیان به‌ بانكه‌كان، وه‌رگرتنى قه‌رز له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ عێراق و له‌گه‌ڵ چاودێریكردنى پاره‌ و چۆنییه‌تى سه‌رفكردنى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close