دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت دابەزی و هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە نیگەرانیی دروستکردووە لەسەر کەمبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو لەو وڵاتەدا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 34 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت،
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 36 سەنت دابەزی و، یەک بەرمیلی بە 76 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە بە بڕی 12 ملیۆن زیادیکردووەوە و بەرزبووەتەوە بۆ 439.5 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرا تەنیا 2.6 ملیۆن بەرمیل بۆ یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیادبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە