
توشبووانی شەکرە ریعایەیان بۆ دەردەکرێت
باسک نێت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە تا تەمەنی ٢٢ ساڵی ، موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی (ریعایە) یان بۆ دەربکرێت.
هەروەها ڕێنماییدا ، ئەو خانەوادەی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیەو خانویان نییە، لەچوارچێوەی دەستپێشخەری وەتەن و پڕۆژەی یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون، پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




