
زیانەکانی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلارە
باسک نێت
د. بێستون محەمەد پسپۆڕی نەوت و وزە لە شیکاریەکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە:
زیانەکانی ئامانجگرتنی کێڵگەی کۆرمۆر لە ڕۆژێکدا لە 4 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێت
زیانە راستەوخۆ مەزەندەکراوەکان لە ڕۆژێکدا لە 4.15 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕن
١. گازی سروشتی
بڕی ڕۆژانەی وەستاو: 700 ملیۆن پیی سێجا
نرخی مەزەندەکراو: 3.3 دۆلار بۆ هەر ملیۆن پیی سێجا
2.31 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا
٢. گازی ماڵان (LPG)
بڕی ڕۆژانەی وەستاو: 1400 تۆن
نرخی مەزەندەکراو: 720 دۆلار بۆ هەر تۆنیک
1.008 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا
٣. کۆندێنسەیتە نەوتییەکان
بڕی ڕۆژانەی وەستاو: 22 هەزار بەرمیل
نرخی مەزەندەکراو: 38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک
836 هەزار دۆلار لە ڕۆژێکدا
تێبینی گرنگ: ئەم مەزەندانە تیچووی وەستانی کۆمپانیاکان، کرێی گواستنەوە و ئەو زیانە ناراستەوخۆیانە ناگرێتەوە کە لە کەمیبوونهوەی دابینکردنی کارەبا دروست دەبن.




