
گعێراق رۆژانه زیاتر له 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت
باسک نێت
باسم محه‌مه‌د وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق:
ئۆپێك توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 330 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه، له‌كاتێكدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی عێراق زیاتر له 5 ملیۆن به‌رمیله.
جیاوازی هه‌یه له توانای به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردندا، وه‌زاره‌تی نه‌وت پابه‌نده به‌و ئاسته‌ی هه‌نارده كه ئۆپێك دیاری ده‌كات.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپێك هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی عێراق و سروشتی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له پێنج ده‌یه‌ی رابردوودا پێیدا تێپه‌ڕیوه.
عێراق شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رزبكاته‌وه؛ له‌پێناو دابینكردنی داهاته داراییه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخان و جێبه‌جێكردنی پلانه حكومییه‌كانی.




