ئابووری

 بڕی دۆلاری گەشتیاری بۆ 3000 دۆلار زیادکرا

پارێزگاری بانکی ناوەندی
بڕی دۆلاری گەشتیاری بۆ 3000 دۆلار زیادکرا
باسك نيت
نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، زیادکردنی پشكی دۆلاری بۆ گەشتیاران بۆ سێ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتێک راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی شانزەهەمین خولی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دارایی، پلاندانان، ئابوری دیجیتاڵی و حوکمڕانی، بازرگانی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق و راوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەت ئامادەبوون.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، ئەنجومەن تاوتوێی ئەو بڕگانەی كردووە لە بەرنامەی کاردا هاتووە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دان و باسی لە پرسی پاراستنی نرخی دۆلار کردووە.

لەوبارەیەوە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بە زیادکردنی پشکی دۆلار کردووە بۆ گەشتیاران بۆ بڕی سێ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتێک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close