ئابووری
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزی
باسك نيت
مسقاڵی عەیارە 21 گەیشتە 924 هەزار دینار
ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینێکی بەرچاوی دیکەی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 3 هەزار و 876 دۆلار، بەو هۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی هەر مسقاڵێک لە سەرجەم عەیارەکان بەراورد بە دوێنێ هەڵوەشانەوە و شکانی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 24: 1 ملیۆن و 56 هەزار دینار (دوێنێ: 1 ملیۆن و 77 هەزار دینار بوو، 21 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 22: 968 هەزار دینار (دوێنێ: 987 هەزار دینار بوو، 19 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 21: 924 هەزار دینار (دوێنێ: 943 هەزار دینار بوو، 19 هەزار دینار دابەزیوە)
عەیارە 18: 792 هەزار دینار (دوێنێ: 809 هەزار دینار بوو، 17 هەزار دینار دابەزیوە)
بەردەوامیی دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسە جیهانییەکان و کەمبوونەوەی خواست، هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینە بەردەوامەی بەهای مسقاڵە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.




