
فیستیڤاڵی هەنار، دەروازەیەک بۆ بەبازاڕکردن
سەرکۆ یونس ✍️ باسک نێت
کەرتی کشتوکاڵ، یەکێکە لە کەرتە زیندوو و گرنگەکان کە هەرێمی کوردستانی پێ دەناسرێتەوە و بایەخێکی تایبەتی هەیە؛ ئەویش لە ڕێگەی پلانی ساڵانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ڕێژەی خۆبژێوییە لە بەروبوومەکشتوکاڵییەکاندا، خۆشبەختانه لەهەندێک بەروبوومدا ڕێژەی پێویست بۆ خواستی ناوخۆ بەدەست هاتووە.
فيستیڤاڵەکشتوکاڵییەکان لەهەرێمدا بەیەکێک لە دەستپێشخەرییە ئامانجدارەکان بۆ پەرەپێدانی كه‌رتی کشتوکاڵی ئەژمار دەکرێن؛ لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاریی جۆراوجۆر بۆ جووتیاران، بە مەبەستی هاندانیان و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیی کواڵيتی بەرز، هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و دەرخستنی ڕۆڵیان لە بەدیهێنانی بەردەوامیی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراکدا.
له‌ئابوریدا به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌م گرنگن، به‌ڵام ساغكردنه‌وه و فرۆشتنی به‌رهه‌م گرنگترن، ئه‌و سیاسه‌ته ئابوری و بازرگانییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆییه، چونكه ئازادی بازاڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاتهدواكهتوو و تازهپێگهشتووهكان نییه، هه‌رێمیش له‌م نێوه‌نده‌دا تازه له‌قۆناغی په‌ره‌سه‌ندندایه.
فێستیڤاڵەکشتوکاڵییەکان ئاماژەن بۆ پەرۆشیی حکوومەتی هەرێم و ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکان بۆ گەشەکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک لەسەر ئاستی ناوخۆيی هەروەها بەشدارن لە بەرزکردنەوەی پێگەی هەرێم وەک ناوەندێکی ناوخۆیی و هەندێک جار عێراقی پێشەنگ بۆ نوێگەری لە بواری کشتوکاڵدا و ڕاکێشانی پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ ئەم کەرته.
فيستیڤاڵی هەناری ئەمساڵ لە خولی دوازدهمیندا، وەک هەموو ئەو فێستیڤاڵانەی کەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە وەرزی بەرهەمهێناندا ساز دەکرێن، بە یەکێک لە وەرزی کشتوکاڵی، ئابووری و کەلەپوورییە دیارەکان دادەنرێت؛ تا ئەو ڕادەیەی دواتر وەک “نەریتێکی کشتوکاڵی” لێهاتووە کە هاووڵاتییان لە شاروشارۆچکەکانی ناوخۆی هه‌رێم و باشوور و ناوەڕاستی عێراق پێی ڕاهاتوون.
گرنگیی فيستیڤاڵەکانی هەنار لە ساغکردنەوەی (بەبازاڕکردنی) بەرهەمەکە و ڕۆڵی لە زیادکردنی داهاتی جووتیاراندا دەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی کە دەلاقەیەکی گرنگی بەبازاڕکردنە بۆ بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی گوندنشینیيان.
فيستیڤاڵی هەنار و بەرهەمە گوندنشینییەکان لە خولەکەیدا، بە یەکێک لە دیارترین چالاکییە ساڵانەکان دادەنرێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە بە هاوکاریی لایەنە پاڵپشتەکان ڕێکدەخرێت. فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بووەتە ئایکۆنی فستیڤاڵەکان و گەورەترینیانە لەڕووی بەشداریکردن و ئامادەبوونەوە، هەروەها بووەتە کەلەپوورێکی کولتووری، گەشتیاری، ئابووری و کاتبەسەربردن بۆ بەشداربووان و سەردانکەران.
بەپێی داتاكانى سالأنى رابردوو، خۆشبه‌ختانه قةبارةى فرۆش گه‌وره بووه بۆ نمونه ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 1 ملیار و حه‌وت سه‌د ملیۆن دینار فرۆشتن هه‌بووه له سه‌رجه‌م هه‌نارو بابه‌ته‌كانی تر بووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 419 هه‌زار سهردانیكهرو گه‌شتیار بووه. فيستیڤاڵەکە بە دەلاقەیەکی بەبازاڕکردن، گەشتیاری و بازرگانی دادەنرێت بۆ شکاندنی ئەو ئەڵقانەی بەبازاڕکردن کە تێیدا جووتیار و بەرهەمهێنەر زیانمەند دەبن، بۆ ئەوەی فرۆشتنەکە ڕاستەوخۆ بێت بۆ سەردانکەر و کڕیاران و بەهای ئابوورییەکە بەرزبکرێتەوە. هەروەها بووەتە ناونیشانێک بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ژنان لە شار و لادێ بۆ نمایش‌کردنی باشترین بەرهەمەکانیان، و دەرفەتێکی ئابووریی گرنگە بۆ زیادکردنی داهاتی جووتیاران و ژنانی گوندنشین بە هەمان شێوە.




