
وەزارەتی نەوتی عێراق:
دانوستانى عێراق و توركيا سەبارەت بە رێککەوتنی چوارچێوەیی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی نەوت و غاز و ووزە دەستيپێکرد
”
باسک نێت
عێراق و تورکیا، دانوستانەكانیان سەبارەت بە رێککەوتنی چوارچێوەیی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی نەوت و غاز و ووزە دەستپێکرد، ئەوەش لە میانی کۆبوونەوەیەکی فراواندا هات كە لە ئەنکەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچوو، بە سەرۆکایەتی باسم محەمەد خزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق و ئەلپ ئارسلان بایرکتار وەزیری ووزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت، لە کۆبوونەوەکەدا نەخشە رێگەی پێشنیازکراو بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنە لە پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی نەوت و غاز، پیشەسازی پترۆکیمیایی، و بازرگانیی نەوت و گاز و ووزە تاوتوێ کراوە، هاوکات رێگاکانی پەرەپێدانی چوارچێوەکانی کارو هەماهەنگی هاوبەش بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات خرانە ڕوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، کۆبوونەوەی كردنەوە ئامانجی دەستپێکردنی دانوستاندنەکان لەبارەی رێککەوتنی چوارچێوەیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا، ئامانج لێی داڕشتنی بنەماکانی هاوکاری هاوبەش و فراوانکردنی بوارەکانی هاوبەشییە لە کەرتی نەوت و غاز و ووزە.




