ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

 عێراق لە مانگی ئەیلولدا رۆژانە دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرميل نەوتی هەناردە كردووە

پسپۆڕێكی ئابوری عێراق:
عێراق لە مانگی ئەیلولدا رۆژانە دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرميل نەوتی هەناردە كردووە
”
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕ ئابوری عێراق دەڵێت، خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئەیلولی رابردودا بۆ 2.650 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لەوانە 2.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بە دەریا لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە و 250 هەزار بەرمیل لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی هەناردە دەکرێن، كە 140 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و 40 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە، هەروەها رۆژانە نێوان 70 بۆ 100 هەزار بەرمیل لە نەوتی بەسرە دەنێردرێت بۆ کەرکوک بۆ ئەوەی لەوێوە بۆ جەیهان هەناردە بکرێت.

مەرسومی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، چاوەڕوان دەکرێت داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا بگاتە نزیکەی 5 ملیار دۆلار، واتە 6.5 تریلیۆن دینار، دوای داشکاندنی تێچووی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوە بیانییەکان، ژمارەکە دابەزێت بۆ 5.5 تریلیۆن دینار کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای داخستنی گەروی هورمزەوە.

ئەمەش بەشی 71%ی مووچەی دراو دەکات لە مانگی ئەیلولدا، لە كاتێكدا لە مانگی ئابدا تەنها 65%ی مووچەکانی دابین دەکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close