
ئیلۆن مەسک ڕکابەری نوێی WhatsApp و Telegram دەخاتە بازاڕ! تایبەتمەندی نوێی X Chat بە شێوەی Beta دەستپێکردووە؛ خزمەتگوزارییەکی پەیامدانانی کۆدکراوە کە بەبێ ژمارەی مۆبایل بەکاردێت. بەکارهێنەران دەتوانن پەیامی تاکەکەسی و گرووپی بنێرن، پەیامەکان بە شێوەی خۆکار بسڕنەوە، فایل بنێرن و پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی بکەن. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە پلانی مەسک بۆ گۆڕینی X بۆ «ئەپێکی فرە چەشن »؛ پلاتفۆرمێک کە پەیام، ناوەڕۆک و پەیوەندییە جۆراوجۆرەکان لە یەک شوێن کۆدەکاتەوە.باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




