
تورکیا بە فەرمی بەشداری ئۆجەلان لە لیژنەی داماڵینی چەکی پەکەکە رادەگەیەنێت
باسک نێت
محەمەد ئوچوم، راوێژکاری باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی بەشداریکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیژنەی پەیوەندیدار بە داماڵینی چەک رادەگەیەنێت.
ئوچوم بە رۆژنامەنوسانی وتووە، ئۆجەلان بەشداری لە لیژنەی لاوەکی پەیوەندیدار بە داماڵینی چەک دەکات، بەڵام ئەمە بە مانای ئازادکردنی نایەت.
هاوکات کەناڵی “ئێن تی ڤی” لە زاری ئوچومەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتە بۆ ئۆجەلان لەپێناو گێڕانی رۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەکەدا.
راشیگەیاندووە، ئەمە پرۆسەیەکی دیالۆگە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت و ئامانجەکەش سەختە، کە زامنکردنی داماڵینی چەکە لە پەکەکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




