ئابووری

هیچ نیەتێك لە ئارادا نییە بۆ گۆڕینی بەهای دیناروئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە ناڕاستن

پسپۆڕێكی ئابوری عێراق:
هیچ نیەتێك لە ئارادا نییە بۆ گۆڕینی بەهای دیناروئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە ناڕاستن

باسک نێت
مەنار عوبەیدی، پسپۆڕی بواری ئابوری دەڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاردا ناكرێت.

عوبەیدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، لە چەند رۆژیرڕابردوودا دەیان پەیوەندی و نامەم پێگەیشتووە سەبارەت بە بۆچوونم لەسەر دەنگۆی گۆڕانکاریكردن لە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، دەمەوێت روونی بکەمەوەهەموو ئەو باسانەی لەبارەی بوونی نیازێکی نزیک دەكات بۆ گۆڕینی نرخی دینار دەنگۆی بێ بنەمایەو دورە لە راستی.

ئەو پسپۆڕە ئابورییەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی دراو دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشە، کە پێشتر روونکراونەتەوە، زیانەكانی زیاترە لە سودەكانی، بۆیە لە ئێستادا هیچ نیازێک نییە بۆ کەمکردنەوە یان دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

راشگەیاندووە، ئەوەی پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا پاکێجێکی چاکسازییە کە پەیوەندی بە داڕشتنەوەی خەرجییەکانی کارپێکردن و کارکردن بۆ زیادکردنی داهاتی نا نەوتی و رێکخستنی هاوردەکردنی کاڵای ناپێویستە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close