
ئەو بەڕێوەبەری بە تۆمەتی دزینی ملیارەها دینار دەستگیركرا؛ پێشتر خەڵاتی رێزلێنانی دەستپاكترین فەرمانبەری ساڵی پێبەخشرابوو
باسک نێت
ئەندازیار عەلا سەمیر جبوری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست، كە لە جوگرافیای هەر سێ پارێزگاری دیالە، ئەنبار و واست كار دەكات، لە ساڵی 2023دا وەک یەكێك لە باشترین و دەستپاكترین کارمەندی حکومەت لە ئاستی بەڕێوەبەری گشتی بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانکرابوو.
عەلا سەمیر جبوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست لە 20 مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 لە رێورەسمێكی فرواندا لە هۆڵی سەڵاحەدین لە هۆتێل فەلەستینی بەغداد بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەت خەڵاتی رێزلێنانی باشترین فەرمانبەری ساڵی پێدراوە، لە لێدوانێكیشدا ناوبراو وتویەتی، ئەم دانپێدانانە لە ئەنجامی ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەیە كە ستافی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا پێشكەشی دەكەن
عەلا سەمیر، لە چەند رۆژی رابردوودا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا، بەوتەی میدیاكانی عێراق دوای دانپێدانەكانی، هێزە ئەمنیەكانی سەربە دەستەی دەستپاكی، لە باخێكی ناوبراودا دەستیان گرتووە بەسەر 76 ملیار دینار، وێڕای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە كە خاوەنی چەندین ڤێلاو خانوو و شوقەی نیشەجێبوون و باڵەخانەیەكی گرانبەهایە لە شاری بەغداد.




