جیهانهەواڵ

شاندی ئێران دانوستانەکانی لە سویسرا جێهێشت

شاندی ئێران دانوستانەکانی لە سویسرا جێهێشت

باسک نێت

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە شاندی دانوستانکاری تاران لە سویسرا، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆڵی دانوستانەکانیان جێهێشتووە.

ئەم پێشهاتە ئەگەری پەککەوتن و شکستهێنانی دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان واشنتن و تارانی زیاتر کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئێرانییەکان، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی بژاردە جیاوازەکانە بۆ وەڵامدانەوەی لێدوان و هەڕەشەکانی ترەمپ، و هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە ڕەنگە کۆتایی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بهێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close