
ژمارەیەک نەخۆشخانە لە هەڵەبجەی تازە دادەخرێن
باسک نێت – هەڵەبجەی تازە
بە بیانووی کردنەوەی نەخۆشخانەی ئیستشاری ژمارەیەک نەخۆشخانە لە هەڵەبجەی تازە دادەخرێن ،
سەرچاوەیەک کە نەی ویست ناوی ئاشکرابێت بە ماڵپەڕی فەرمی باسک نێت ڕاگەیاند ، بە بڕیاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید رۇوف بەگ ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر داخستنی هەر یەکە لە نەخۆشخانەکانی میرە دێ ، زمناکو ، شەهید سەردار دەدرێت ، بە بیانوی کردنەوەی نەخۆشخانەی ئیستشاری
بەم هەنگاوەش خەڵکی ناچاردەکرێت بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانیان سەردانی یەک نەخۆشخانە بکەن و بەمەش بارگرانی زیاتر لەسەر هاوڵاتیان دروست دەبێت ، باسک نێت ئەوەی زانیوە کە بڕیار دراوە دەرمانی نەخۆشخانەکانی تر کەم بکرێتەوە و بەبیانووی نەبونی دەرمان و کۆکردنەوەیان لە نەخۆشخانەی ئیستشاری ، تاکو هاوڵاتیان ناچاربکرین بەنرخێکی زیاتر بیکڕن ، لە ئێستادا هاوڵاتیان دژی ئەم بڕیارەن ئەگەر هاتووجێبەجێبکرێت .




