جیهانهەواڵ

 ترەمپ رەتیكردووەتەوە دەقی رێككەوتنەكەی واشنتۆن و تاران پیشانی ناتانیاهۆ بدات

میدیای ئیسرائیل:
ترەمپ رەتیكردووەتەوە دەقی رێككەوتنەكەی واشنتۆن و تاران پیشانی ناتانیاهۆ بدات

باسک نێت
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل داوای دەقی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران لە ئەمریکاوە کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.

کەناڵی 12 لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو ەترکردنەوەیە، ترسی ئیدارەی ترەمپ بووە لەوەی رەنگە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا رێککەوتنەکە دزەپێبکات پێش ئەوەی بە فەرمی بڵاوبکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوەو، ئیسرائیل تا ئێستا ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانكراوەكە نییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا رێگە نادات بەرپرسانی ئیسرائیل دەستیان بە بڕگەكانی لێکتێگەیشتنەكە بگات پێش واژۆکردنی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close