
کورتهێنان لە عێراق هەیەو ڕێژەی خەرجیی لەداهاتی زیاترە
باسک نێت
بڕی خەرجی و داهاتی عێراق لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوکرایەوەو بڕی خەرجییەکەی لەداهاتەکەی زیاتر بووە.
بەپێی بڵاوکراوەی حکومەت، كۆی داهاتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بڕی 31 تریلیۆن و 160 ملیار دینار بووە.
هەرچی خەرجیی وڵاتەکەیە، لەو بڕە زیاترە کە دەستکەوت و داهاتی عێراق بووە، بەجۆرێک بڕی 37 تریلیۆن و 840 ملیار دینار خەرجیی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی بوو.
بەو پێیەش بێت، بڕی 6 تریلیۆن و 670 ملیار دینار کورتهێنان لەو چوار مانگەدا هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




