ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

 وەزارەتی نەوت: ئامادەین ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکەین

وەزارەتی نەوت: ئامادەین ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکەین

باسک نێت

باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق:

تەواو ئامادەین لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا، بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان بگەیەنێتە زیاتر لە ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەویش کاتێک کە ئاستەنگەکانی بەردەم گەرووی هورمز کۆتاییان بێت.

 ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە لە ڕێگەی هێڵی ستراتیژییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی هەناردە دەکرێت.

عێراق کار دەکات بۆ فرەچەشنکردنی ڕێگەکانی هەناردەکردن، لەوانەش بەکارهێنانی ڕێگەی سووریا بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە یەک دەروازەی هەناردەکردن نەبەستن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close