ئابووری

نرخى نەوتى جارێکى دیکە بەرزبوەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوتی برێنت و لەبازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 35 دۆلار و 33 سەنتەوە  بۆ  37 دۆلار و 79 سەنت بەرزبوەوە.

بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشکراکردووە و بەشێوەیەک ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 35 دۆلار و 32 سەنت فرۆشراوە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close