
سی ئێن ئێن:
بەشێك لە بەرپرسانی ئەمریكا گومانیان هەیە لەوەی پاكستان پەیامەكانی ترەمپ وەك خۆی بگەیەنێت
”
باسک نێت
تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن” لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژەکان رایگەیاندووە، دان بەخۆگرتنی ترەمپ خەریكە كۆتایی دێت، بەهۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمزو لەگەڵ ئەوەی کە وەک دابەشبوونێک لەناو سەرکردایەتی ئێراندا هەستی پێدەکات کە ڕێگری دەکات لە سازشی جەوهەری لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی.
سەرچاوەکان رەوتی جیاوازیان لەناو ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو ئاشکرا کردووە، لە کاتێکدا بەشێک لە بەرپرسان و لە نێویاندا سەرکردەکانی پنتاگۆن لەگەڵ گرتنبەری هەنگاوی توندن، لەوانەش هێرشی سەربازی، بۆ لاوازکردنی پێگەی تاران و هێنانی بۆ سەر مێزی دانوستان، هەندێکی دیکە پێداگرن لەسەر ئەوەی کە دوا دەرفەت بە دیپلۆماسی بدرێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی سی ئێن ئێن، بەشێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا پرسیاری ئەوەیان كردووە ئاخۆ ئیسلام ئاباد ناڕەزایی راستەقینەی ترەمپ بەهێزەوە دەگەیەنێت، هەندێکیان پێیان وایە کە پاکستان وێنەیەکی گەشبینانەتر لە هەڵوێستی ئێران پێشکەش بە ئەمریکا دەکات لەوەی كە هەیە.
سەرچاوەکانی سی ئێن ئێن ئاماژەیان بەوەشكردووە، بڕیارێکی گەورە سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو بەدوور دەزانرێت پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بەرەو چین بڕوات، کە بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبچێت.




