
ترەمپ: دوای ئێران کوبا دەبێتە ئامانجمان
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:
“لە کاتی گەڕانەوەمان لە ئێران، یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەهەڵگرەکانی جیهان (یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن) دەبەینە کەناراوەکانی کوبا؛ لەو بڕوایەدام تەنیا بە بینینی ئەو هێزە، ئەوان خۆیان بەدەستەوە دەدەن.”
هاوکات کۆشکی سپی سزای نوێی بەسەر چەندین بەرپرس و لایەنی کوبیدا سەپاند، تۆمەتبارن بە گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ.
ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی فشارەکانی ئیدارەی ترەمپە بۆ ناچارکردنی حکوومەتی کوبا بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی یان دەستبەرداربوون لە دەسەڵات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




