كەش و هەوا

تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و هۆشداریدەدرێتە هاووڵاتییان

باسک نێت

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی:

لە ماوەی نێوان ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو سێشەممە، حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بەشێوازی پچڕپچڕ باران دەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت.

هەندێک کات ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کەشوهەوا سەقامگیردەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە و دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە، پلەی گەرمی نزیکەی 4 پلە نزمدەبێتەوە. هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە هاوڵاتییان سەردانی ناوچەشاخاوییەکان نەکەن و نزیکی شوێنە بەرزەکان نەبنەوە، چونکە هەورەبروسکەی بەهێز ڕوودەدات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close