جیهانهەواڵ

 پاكستان هەوڵەكانی بۆ بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەكان چڕكردووەتەوە

ئەسۆشێتد پرێس:
پاكستان هەوڵەكانی بۆ بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەكان چڕكردووەتەوە

باسک نێت
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئاشكرایكردووە، پاکستان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ واشنتۆن و تاران چڕتر كردووەتەوە، بۆ زامنكردنی دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی دانوستانەکانەكان سبەینێ‌ لە ئیسلام ئاباد، ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیكرد: تائێستا هیچ بڕیارێكيان نەداوە سەبارەت بە خولی دووەمی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن.

لەلایەكی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی پاکستانەوە بڵاویكردووەتەوە: عاسم مونیر، فەرماندەی گشتی سوپای پاکستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا قسەی کردووەو پێی راگەیاندووە، گەمارۆدانی گەرووی هورمز بەربەستە لەبەردەم گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران، لە بەرامبەردا ترەمپ بە فەرماندەی سوپای پاکستانی وتووە، ئامۆژگارییەکانی لەبارەی گەرووی هورمز لەبەرچاو دەگرێت.

بەگوێرەی ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەیەیی كە لەنێوان واشنتۆن و تاراندا ئەنجامدراوە، سبەینێ‌ دوا رۆژەو ئاگربەست كۆتایی دێت، ئەگەر خولی دووەمی دانوستان بەڕێوەبچێت، درێژكردنەوەی ئاگربەست دەكەوێتە سەر كەشوهەوای دانوستانەكان، ئەرێنی بن ئاگربەست درێژدەكرێتەوە، نەشگەنە رێككەوتن، رەنگە ترەمپ پەنا بۆ جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی ببات بە كردنە ئامانجی دامەزراوەكانی وزەو ژێرخانی مەدەنی ئێران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close