
هەڵبژاردەی عێراق دوای 40 ساڵ گەیشتە مۆندیال
باسک نێت
هەڵبژاردەی عێراق، دوای 40 ساڵ جارێکی دیکە گەیشتە مۆندیال و وەکو دوایین هەڵبژاردە گەیشتە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دوایین یاریی پاشکۆی کۆتایی جامی جیهانیی 2026، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا لە مەکسیک رووبەڕووی یەکبوونەوە و عێراق یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
عێراق لە دوای ساڵی 1986ـەوە یەکەمجارە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات و دوای 40 ساڵ خەونی گەیشتنی بە مۆندیال بووە راستی
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




