
وەزیری دەرەوەی عومان:
ئامانجی شەڕی ئێستا پلانێكی فراوانترە لە پرسی ئەتۆمی و ئێران تاكە ئامانج نییە
باسک نێت
بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان دەڵێت: ئامانجی شەڕی ئێستا لاوازکردنی ئێران و دووبارە داڕشتنی ناوچەکە و بەروپێشبردنی پرۆسەی ئاساییبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێگریکردنە لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین.
بوسەعیدی، كە ناوێكی دیارە لە دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئەمریكادا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سەرنوسەری رۆژنامە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە: ئامانجی راستەقینەی شەڕەکە تەنها لە پرسی ئەتۆمیدا كورتنابێتەوە، بەڵكو بریتییە لە لاوازکردنی ئێران، دووبارە داڕشتنی ناوچەکە، پێشخستنی ئاساییکردنەوە، رێگریکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و لاوازکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە پشتیوانی پڕۆژەکە دەکەن.
بوسەعیدی، روونیشی کردەووتەوە، پلانێکی فراوانتر هەیە کە ناوچەکە دەکاتە ئامانج و ئێران تاکە ئامانج نییە، زۆرێک لە لایەنە ناوچەییەکانیش ئاگاداری ئەوەن، بەڵام گرەو لەسەر ئەوە دەکەن کە رۆیشتن لەگەڵ دۆخەكەو هێوركردنەوەی ئەمریکا، رەنگە ببێتە هۆی دەستکاریکردنی بڕیارو سیاسەتەکانی.
بەوتەی ناوبراو، ئەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی دانوستانەوە بەدەستی هێنابوو، نەیدەتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستی بهێنێت.
جەختیشكردووە، دانوستانەکانی ئەم دواییە گەیشتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، لەوانە، بەڵێنی ئێران کە بەوەی نەبێتە خاوەنی مادەی ئەتۆمی توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی هەبێت، لەگەڵ پابەندبوون بە کەڵەکەنەکردنی مادەی پیتێنراو یان هەڵنەگرتنی و گۆڕینی مادە كۆگاكراوەكانی ئێستا بۆ سوتەمەنی، بەجۆرێك نەگەڕێتەوە بۆ دۆخی رابردوو.




