جیهانهەواڵ

مەسعود پزشکیان: ” ئێمە نەوت و غازمان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا برسیین

مەسعود پزشکیان:
توركیا نەوت و غازی نیەو ژاپۆن و کۆریاش دەیكڕن
” ئێمەش نەوت و غازمان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا برسیین”
باسک نێت
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: تورکیا نەوت و غازی نییە، هەروەها ژاپۆن و کۆریاش نەوت دەکڕن، دۆخیان لە دۆخی ئێمە باشترە، ژیانیان زۆر باشە، ئێمەش نەوت و غازمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا برسیین.
بە گوێرەی هەوالێكی ماڵپەری “ئێران ئینتەرناشيوناڵ” سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری ئورمیە، لەوتەیەكدا پرسیاری ئەوەشی كردووە: ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە رێگەمان پێنادات نەوت بفرۆشین، ئایا دەبێت هەر بە برسێتی بمێنینەوە؟ ئەو وڵاتانەی نەوت دەکڕن و دۆخیان لە دۆخی ئێمە باشترە چی دەکەن؟.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close