جیهانهەواڵ

ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

باسک نێت

ئەڤیگدۆری لیبەرمەن وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، وا دیارە ئەمجارە ئێرانییەکان هەوڵدەدەن پێشوەخته هێرشمان بکەنەسەر.

لیبەرمان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: هەرکەسێک پێی وابێت شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە، هەڵەیە و خەڵکی دیکەش بەلاڕێدا دەبات.

دەشڵێت ئێرانییەکان لە ئێستادا بە خێرایی کار دەکەن. ڕۆژانە سیستەمی بەرگری و توانای سەربازی خۆیان بەهێزتر دەکەن. کارکردن لە شوێنە ئەتۆمییەکان دەستیپێکردەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: من ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەڵێم: جەژنی “سوکوت” بگێڕن، لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، بەڵام وریا بن و لە نزیک پەناگە بمێننەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close