
“ئەوانەی قەرەبووی 10 ملیۆنەكەیان وەرنەگرتووە، پارچەیەك زەوییان پێدەدرێت”
باسک نێت
شاخەوان عەبدوڵا- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمان:
دوابەدوای نوسراومان ژمارە 61 لە 14/4/2025 202و کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ی حکومی لە بەرواری 20 ی 4، رەزامەندیمان وەرگرت هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی 140یان کردوە پارچەیەک زەوییان پێبدرێت ، ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردوە، بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆنەکەیان وەرنەرگرتوەو سەرجەم ناوچەکان دەگریتەوە لەشنگال تا خانەقین، بۆ ئەم مەبەستە نوسراو ئاڕاستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




