جیهانهەواڵ

فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی ئێف 18 لە کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی ئێف 18 لە کەوتە خوارەوە

باسک نێت

بەرپرسانی ئەمریکا:

“فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی ئێف 18 لە دەریای سووردا، دوای ئەوەی لە ڕێڕەوی فڕینی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری هاری ئێس ترومان دوورکەوتەوە، کەتە خوارەوە، ئەمەش دووەم ڕووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا.

دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکە هەڵگرەکە نەیتوانیوە وەک پێویست بوەستێت و پێش ئەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە ناو ئاوەوە، فڕۆکەوانەکان خۆیان هەڵداوە و بە هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری ڕزگارکراون.

هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی دیکە لە هەمان کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن، کەوتە ناو دەریاوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close