
هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا رێککەوتنێک لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکەن
باسک نێت
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ
هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای نیشتمانی، دیل و تەرمەکانی ئەو چەکدارانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە بەرەی بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاک لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کوژراون، ئالوگۆڕ دەکەن.
پێشتر هێزەکانی هەسەدە 40 تەرمیان لە سوپای نیشتیمانی وەرگرتووەتەوە، 25 تەرمیشیان ڕادەستی سوپای نیشتیمانی کردووەتەوە، کە چواریان تورکن.
ئیدارەی نوێی سووریا 170 دیلی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئازاد دەکات و ژمارەیەک تەرمی شەهیدان رادەست دەکاتەوە، لە بەرامبەردا هەسەدە 400 دیل و تەرمی گرووپە چەکدارەکان رادەست دەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




