
ئەوپایە وکۆڵەکانەی ستەمکار ڕادەگرن کامانەن؟
✍️منیرە علی عبدالعزیز ✍️باسک نێت
گەربێتو تەماشای هەر فیرعەون و تاغوت و ستەمکارێک لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەدا بکەیت دەبینین بە کۆمەڵە کەسانێکی ماستاوچی دەورە دراون کەبونەتە کۆیلەوڕاگر وەشانیان داوەتە ژێر پایەکانی ستەمکاران وبەم کارەقێزەونەیان بەردەوامی دەدەن بەستەم ونەهامەتی خەڵکی ومانەوەی دەسەڵاتی دڕندانەی تاغوتەکانیان.
بەمەش دەسەڵات بەرەو یاخی بوونی زیاتر وتاریکتر و ستەمی زیاترهاندەدەن ودەبنە پاڵنەرێکی سەرەکی بۆکاری خراپە وتاوان و کپ کردنی دەنگی هەق و چەوساوەکان، هەروەکو چۆن قورئانی پیرۆز بۆمان دەگێڕێتەوە کەچۆن (هامان) و دەوروبەری فیرعەون فیرعەونیان هاندەدا بۆ ستەم و تاوان خودای گەورە دەفەرموێت:
وَقَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَدَرُكَ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ قَالَ سَنُقْتِلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ﴾
دەستوپێوەندی فیرعەون و فیرعەونەکان وتیان: ئایا (موسا) و شوێنکەوتووانی ئازاد دەکەن تا لە خاکەکەدا فەساد بکەن و ئێوە و خوداوەندەکانتان بەجێبهێڵن؟) فەرمووی: ئێمە کوڕەکانیان بۆ هەتا هەتایە دەکوژین و کچەکانیان بە زیندووی دەهێڵینەوە، وە دەسەڵاتی تەواومان بەسەریاندا هەیە.
ئەم دەست وپێوەندە گەندەڵ و ستەمکارانە بە درێژایی مێژوو شێوەو فۆرمێکی جێگیریان نەبووە، بەڵکو بەپێی سەردەم گۆڕاون.
هەندێکجار وەزیر و بەڕێوەبەر، سەرباز و فەرماندە، شازادە و سەرمایەدار و خاوەن سەروەت و سامان بون! لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا دەورەی ستەمکار دەدەن.
پایەیەکی تریش هەن کە بریتین لەمیدیاکارو بیرمەند و نووسەر ولێکۆڵەر و ڕۆژنامەنوسی زمان لوسی بەکرێگیراو دەسەڵاتداران هان ئەدەن بۆستەم وخراپە دەرهەق بەگەل وخەڵکی چەوساوە،وهەڵدەستن بەدرۆو چەواشەکاری وپیاهەڵدان وشیعروشاهنامە بەدەسەڵاتداردا و وڕازاندنەوەی ستەم وتاوان و کارەناشرینەکانیانوبڵاوکردنەوەیان لەڕێگای میدیاوڕاگەیاندن
بەداخەوە لەم دوایانەدا چینێکی تری مەترسیدار پەیدابوون بۆ پاراستنی فیرعەون و تاغوت و ستەمکاران یاسا دادەتاشن وپاساو دەهێننەوە بۆستەم وستەمکاری وکارەناڕەواکانیان دەشەرعێنن کە لەهەموو چینەکانی تر مەترسیدارترن کەئەویش کۆمەڵێک کەسی قسەزان وزانان کەلەڕێگای دەسەڵاتەوە تەعلیم وپەروەردە دەکرێن وپلەوپۆستی گەورەی ئاینیان پێ ئەدرێت وفەتوایان پێ دەرئەکرێت
لەناوخەڵکدا بەزاناو پیاوانی ئاینی وخزمەتکاری ناسراون بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە دروستکراو وپەروەردەکراوی قوتابخانەکانی خۆیانن وخزمەتکاری ستەمکار و فیرعەون و دەسەڵاتدارانی (دونیا)ین و ئەوەی بیری لێنەکەنەوە قیامەتە
زۆر جێگای سەرسوڕمانە!! کەسانێک کەپیشەیان ڕێنوێنی خەڵک بکەن بۆ سەر ڕێگەی ڕاست کەچی خەڵک بەرەوگومڕایی دەبەن .
هەروەکو شاعیر دەڵێت
عجبت لمبتاع الضلالة بالهدى
وللمشتري دنياه بالدين أعجب
وأعجبُ من هذين من باع دينه
بدنيا سواه فهو من ذين أخيبُ
چۆن دەبێت زانایەک کەخوا ئەمری پێ دەکات هەق و ڕاستی بڵێت و لەوپێناوەشدا جگە لەخوا لەهیچ کەس نەترسێت و باکی بەهیچ شتێک نەبێت بەڵام لەبەرگی زانایاندا خەڵک گومڕاوچەواشە کات!
وە لەمەش سەرسوڕهێنەرتر!! ئەو کەسانەن کە دینی خۆیان بۆدونیای کەسانی تر دەفرۆشن و دەست بەتاڵ وزمان لوسن
کەواتە ئەمانەن کۆڵەکەی گەورەی تاغوتەکان هەڵدەگرن، بۆیە ئەگەر سەرەتا لەم ستوونانە بدرێت ئەوا بەئاسانی تاغوتەکان دەڕوخێن،
بەداخەوە ئەوە دەیان ساڵە بەپیلانی ونەخشەی ناحەزان ولەڕێی فەتوای ئەم بەناو زاناوموفتیە خۆفرۆشانەوە گەنجانی ئوممەتی ئیسلامی خەوی غەفڵەتیان لێـکەوتووە و لەدین و واجباتی گەورە و جیهاد ودەسەڵات دوور خراونەتەوەو ڕۆڵی دینیان بچوک بچوک کردوەتەوە لەگوێڕایەڵی کوێرانەی دەسەڵات وبێ هەڵوێستی بەرامبەرستەم وناهەقی وتەمەڵی ودورەپەرێزی لەسیاسەت وئابوری و…هتد ، ئەوەی جێی داخە بەوجۆرە ئوممەتی ئیسلامی لەپێشەنگ وپێشڕەوی ئومەتەکانی ترەوە کردە ژێردەستەی تاغوتە ملهوڕەکان، بەهۆی دەرکردنی ئەو بەناوفەتوایانەی کەخزمەت بە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی داسەپاو سیستمی نێودەوڵەتی دەکەن و لەگەڵ بەرژەوەندی ئومەتی ئیسلامیدا یەک ناگرنەوە
ئەبێت کاربکەین بۆ بێداری گەنجانی ئوممەت و لێدانی کۆڵەکەکانی ستەمکاران.هەتا بتوانین ڕەگ وڕیشەی ستەمکاران لەبن دەربهێنین




